Wednesday, February 15, 2017
Friday, September 30, 2016
پەیامی وێنە - ٢
وێنە:
ڕووکاری بەرنامەی قورئان، لەسەر ئامێری مۆبایل.
ڕووکارێکی سادە و جوان، هێمای ئەستێرە بۆ دڵخوازکردن بەکار هێنراوە، بەڵام لای هەموو کەس ڕوون نیە تاکو بەکاری نەبەیت. هێمای دانانی لێدوان هەیە کە تاکو تاقی نەکەیتەوە نازانی لە کویا و بۆچی باشە.
ئەوانە وەکو بەکارهێنان فێربوونی ئاسانە چونکە بە گەڕانەوە، تەنیا ٥ کردارێکت هەیە.
لە هەمووی گرنگتر، ئەمە نە وەرگێڕانە بە تەواوی وە نە لێکدانەوەیە. کردن بە کوردی واتە دەقەکە وەکو خۆی بنووسرێت، لێکدانەوەش بێ بەڵگە و ڕوونکردنەوە نابێت.
ڕووکارێکی سادە و جوان، هێمای ئەستێرە بۆ دڵخوازکردن بەکار هێنراوە، بەڵام لای هەموو کەس ڕوون نیە تاکو بەکاری نەبەیت. هێمای دانانی لێدوان هەیە کە تاکو تاقی نەکەیتەوە نازانی لە کویا و بۆچی باشە. ئەوانە وەکو بەکارهێنان فێربوونی ئاسانە چونکە بە گەڕانەوە، تەنیا ٥ کردارێکت هەیە.
لە هەمووی گرنگتر، ئەمە نە وەرگێڕانە بە تەواوی وە نە لێکدانەوەیە. کردن بە کوردی واتە دەقەکە وەکو خۆی بنووسرێت، لێکدانەوەش بێ بەڵگە و ڕوونکردنەوە نابێت.
شیتەڵکردن:
Tags:
ئیسلام
,
پێشنیار
,
زمانی کوردی
,
قورئان
,
وەرگێڕان
,
وێنە و هەواڵ
Tuesday, September 20, 2016
پەیامی وێنە - ١
وێنە: ڕووکاری ماڵپەڕی ئاوێنە لەسەر وێبگەڕی IE
شیتەڵکردن: بەهۆی دەستکاریی کردن یان نوێکردنەوەی بەشێک لە ستایڵی وێبگەکە بۆی هەیە چەند خولەکێک تاکو گۆڕینەکان دەچەسپێن، شێواز (ستایڵ style) لەبری ئەوەی باشتر ببێ، تێک دەچێ. لەم وێنەیەدا، پەڕگەی ستایڵ نەدۆزراوەتەوە، لەسەر وێبگەڕی تریش وەکو فایەرفۆکس، هەمان شت بوو.
Tags:
CSS
,
ئاوێنە
,
پرۆژە
,
تەکنۆلۆجیا
,
زانست
,
ستایڵ
,
ماڵپەڕ
,
وێب
,
وێبداڕێژ
,
وێنە و هەواڵ
Tuesday, September 06, 2016
لەگەڵ بەسەرهات و بۆچوونەکانی (عەلی وەردی) دا* - ٥
کەسایەتیی خەڵکی عێراق بە جووتڕەویی دەناسرێت، هەروەکو دەبینین موسوڵمانێکی عێراقی زۆر توندە لەسەر ئەوانەی لە ڕەمەزاندا بەڕۆژوو نین، کەچی عێراقییەکان زۆرترینیان بەڕۆژوو نین، خوا لێیان خۆش بێ. زۆرینەی خەڵکی عێراق خوویان بە نموونەیی و پەندەوە گرتوە و لە نووسین و وتارەکانیاندا بانگەشەی بۆ دەکەن، کەچی زۆرینەیان لایانداوە لە پەند و نموونەی ڕاستیی[١].
Tags:
چیرۆک
,
ڕووداو
,
شارستانی
,
شاعیر
,
عراق،
,
علی الوردي
,
عەلی وەردی
,
کلتوور
,
کۆمەڵایەتی
,
کۆمەڵگا
,
نووسەر
,
هاوڕێ
Wednesday, August 24, 2016
لینوکس بوو بە ٢٥ ساڵ
هەر سیستەمێکی کارگێڕی بگریت، مێژوویەکی سەرنج ڕاکێشی لە پشتەوەیە، ٢٥ی ئەم مانگە سیستەمی لینوکس بوو بە ٢٥ ساڵ.
لە یەکەم ڕۆژەوە کە (لینوس تۆرڤاڵدس Linus Torvalds) پەیامە بەناوبانگەکەی بڵاوکردەوە، تاکوو یارمەتی بدەن لە پرۆژەکەیدا، ئەویش پرۆژەیەک بوو بۆ داڕشتنی سیستەمێکی کارپێکردنی نوێ بۆ کۆمپیوتەر، سەنگێکی نوێ بۆ تەرازووی سیستەمەکان دروست بوو.
Tags:
IT glossary
,
linux
,
بەرنامەداڕشتن
,
پرۆژە
,
تەکنۆلۆژیا
,
خوێندن
,
سیستەمی ئەلیکترۆنی
,
فێرکردن
,
لینوکس
,
یاد
Tuesday, July 05, 2016
Monday, June 20, 2016
بیرەتەکنیکیەکانم - هاوینی ٢٠١٦
لە (ڕۆبۆکەپ RoboCup)ی ئەمساڵدا، ڕۆبۆتەکان وتیان مادەم ناوبژیوان مرۆڤە گۆڵناکەین. بەهۆی (برئیکسیت Brexit)ـەوە، ڤۆدافۆن دەیەوێت بنکەی سەرەکی لە بەریتانیا بگوێزێتەوە، کە حاڵی حازر ١٣٠٠٠ کارمەندی لەو وڵاتە هەیە.
Tags:
antivirus
,
Google
,
ئایتی
,
بەرنامەداڕشتن
,
بیرەتەکنیکیەکانم
,
تەکنۆلۆجیا
,
تەکنۆلۆژیا
,
زانست
,
فەیسبووک
,
گووگل
,
هەواڵ
Tuesday, February 09, 2016
لە پەندەکانی پیرەمێرد
٢٩ی تەمموزی ١٩٤٨
![]() |
| حاجی تۆفیق ناسراو بە پیرەمێردی شاعیر و کوردپەروەر |
چاکەو خراپەیش ئەندازەی هەیە
کەم کەس ئەزانێ حەدی تا کەیە
ئەندازەی چاکەیش کە هات تێ پەڕی
نابەکارت بێ ئەیــداتـە بـــــەری
بەخۆوە نەدیو، سورمەی لەبەرکەی
ئەبێ زۆر پیاوی کاردیدە دەرکەی
Tags:
باوک
,
پەندەکانی پیرەمێرد
,
پیرەمێرد
,
خوێندن
,
زمانی کوردی
,
شاعیر
,
شیعر
,
فەرهەنگ
,
مامۆستا
Tuesday, February 02, 2016
هەنگاونان بۆ چاکسازی لەڕێی دیجیتاڵکردنەوە - ١ -
پێشەکیەک
![]() |
| کارکردن بێ کۆمپیوتەر لە گۆڤاری توێشووی زانستخوازانەوە |
لە ڕابردوودا چەند جارێک باسی دیجیتاڵکردنی وەزارەتی دارایی و دانانی سیستەمێکی ئەلیکترۆنی بۆ هەموو مووچەخۆران و خەرجییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانم کردوە لەگەڵ کارمەندانی فەرمانگەی ئایتی، لەگەڵ وەزارەتی دارایی و لەگەڵ هاوڕێیانی "زکورد" دا بە گشتی [١]. ئارەزووم بوو ڕۆژێک دەزگایەکی گرنگیی وەکوو دارایی بکرێت بە سیستەمێکی خۆکار کە مانگانە بێ ماندوبوونی زۆر، کاغەزی داهات و خەرجیەکانی ئەدایتێ و مووچەخۆریش لە ڕۆژی خۆیدا بە مووچەکەی دەگەیشت.
Tags:
v-model
,
بودجە
,
پرۆژە
,
تەکنۆلۆجیا
,
حکومەت
,
دیجیتاڵ
,
سیستەمی ئەلیکترۆنی
,
عێراق
,
قەیران
,
گەندەڵی
,
هەرێمی کوردستان
Monday, January 25, 2016
دەستپاکی
![]() |
| لە ماڵپەڕی نەزاهەی عێراق وەرگیراوە |
"حەمە ئەوە چی ئەکەی لەم ناوە؟" باوکی چاوەڕێی نە دەکرد لەو دەمەدا حەمە ببینێ، لەبەرئەوە پرسیارەکەی سەرسوڕمێنەرانە بوو...
حەمە: "باوکە لەم دائیرەیەی ناوبازاڕ بووم ..."
باوکی: " هەتیو کوا لەم سەوزە فرۆشانەدا دائیرە هەیە .."
حەمە: "با، ئەیچۆن، سەر ماستفرۆشەکان، بینا تازەکە، شوقەیەکە، لەویا دەستەی نەزاهە دادەنیشن..."
باوکی: "بەخوا جوانە، دەستەی نەزاهەش کرێچیە؟، ئینجا تۆ ئیشت بەوان چیە ڕۆڵە؟"
Subscribe to:
Posts
(
Atom
)






