Tuesday, April 01, 2014
Monday, March 10, 2014
لەگەڵ بەسەرهات و بۆچوونەکانی (عەلی وەردی) دا*
ئەگەر خەڵکی لەسەر باشە و پەسەندی نێوان پیاوەکانی کە لە ژیاندا ماون، دوان و خۆیان خەریک کرد، مانای وایە ئەو کۆمەڵگایە ژیانی تیایە. بەڵام ئەگەر خۆ خەریک کردن بە پیاوە مردوەکانەوە بوو و لەسەریان گێرەوکێشە نرایەوە و دووبەرەکی دروست کرد، ئەوا ئەو کۆمەڵگایە نەخۆشن و خۆشیان مردار دەبنەوە. پیاوەکان دەمرن، بەڵام بیر و کردەوەیان بە نەمری دەمێنێتەوە، هەر بۆیە ئەبوبەکر سدیق - ڕەزای خوای لەسەر بێ - ڕاستی فەرموو کە وتی: "ئەوانەی محەمەد ئەپەرستن ئەوا محەمەد مرد، ئەوانەی خواش دەپەرستن، ئەوا بزانن خوا ئەژی و نەمرە".
Monday, February 03, 2014
توورەکە

لە جەژناندا "یانصیب" هەبوو، دەستت دەکرد بە توورەکەیا ژمارەیەکت دەردەهێنا، بە منداڵی هەموو جارێ دەمکڕی هەر "بۆش" دەهاتە دەرەوە، عاریشم نە دەنا، جەژنی داهاتوو دیسان دەستم ئەکردەوە بە توورەکەکەیا. بەو یادەوە لە تیروپشکی (سەیارەی کیلۆمەتر سفر)دا بەشداریم کرد، هەر نسیب نەبوو. بەخت و ناوچەوانی من وایە، هەتا من بووم بە ڕۆژنامەنووس، پارچە زەوی نەما دابەش بکرێ.
Friday, January 17, 2014
یادی پێغەمبەر
لەم ڕۆژانەدا ساڵیادی لەدایکبوونی پێغەمبەرمان بەڕێ کرد. ڕاستیەک هەیە لەسەر ئاکار و ڕەوشتی پێغەمبەری ئیسلام، محەممەد (دروود و سڵاوی خوای لێبێت)، پێش بوونی بە پێغەمبەر، ئەویش ناسراوی بوو بە دەست پاکی و ڕاستگۆیی. هەموو ئاماژە و گێڕانەوە مێژوویەکانی ئەو دەمە، باس لەم دوو سیفاتە دەکەن، کە محەممەد (دروود و سڵاوی خوای لێبێت) نەک هەر دەستپاک و ڕاستگۆ بووە، بەڵکو بەوە ناوبانگی دەرکردوە[١].
Thursday, January 09, 2014
گۆڵ
پەیامی حەکیمێک لەسەر گۆڵ منی خستە گێژاوی بیرکردنەوە لە گۆڵ کردن. دیاربوو ئەو گۆڵەی حەکیم؛ ئامانج و ئاواتەکەی خۆمان بوو، بەڵام ئەم زمانە گۆڵی زۆر لێ دێتە دەرەوە و هەر گۆڵێکیش بە قەد بردنەوەیەکە؛"ماوەیەکی زۆرە گۆڵم نەکردوە.." ئەمە قسەی یاریزانێکی تۆپی پێ بوو، بەهۆیەوە ڕاهێنەرەکەی خستیە ڕیزی یەدەگەکان و لە ١٠ یاریدا دوو جار بەشداری پێ ناکا.
Wednesday, December 18, 2013
نەزانین یان کەمتەرخەمی
ئەمڕۆ هەڵەیەکی ڕۆژنامەی (حوڕیەتی تورکی) بڵاوبووەوە، کە (گێرد میولەر Gerd Müller)ی سیاسەتمەداری تازە وەزیر، کراوە بە گێردمیولەری یاریزان و پاڵەوانی زۆرترین گۆڵ لە جیهان و لە ئەڵمانیا. ئەگەرچی ڕۆژنامەنووسەکەی حوڕیەت وێنەی راستەقینەی گێرد میولەری سیاسەتمەداری بڵاوکردوەتەوە، کەچی ناوەڕۆکەکەی باس لە یاریزانێک دەکا کە بووە بە وەزیر و تێکەڵی کردوە لەگەڵ کۆنە یاریزانی ئەڵمانی ناسراو بە زۆرترین گۆڵ و کۆنە یاریزانی بایرن میونشن.
Subscribe to:
Posts
(
Atom
)



