Sunday, April 30, 2017
پۆدکاستی چاوگ: یونیکۆد و گرنگی لە ئێستا و داهاتووی ڕێنوس و زماندا
یەکبوونمان لەسەر نووسەکان و نواندنیان لەسەر کۆمپیوتەردا بایەخی زۆری هەیە بۆ داهاتووی زمانی کوردی لە ئینتەرنێت و کۆمپیوتەریشدا بە گشتی.
لێدوانێکی چڕ و پڕ لەسەر ئەو بابەتە و نواندنی زمانی کوردی لە زنجیرەی یانزدەهەمی چاوگ دەبیستن.
لێرەوە گوێبیستی زنجیرەی یانزدەهەم بە.
Saturday, March 25, 2017
بەڕاست (دۆت نێت .Net) چیە؟
تەکنۆلۆجیا بەردەوام لە پێشکەوتندایە، ئەوە شتێکی نوێ نیە،
مایکرۆسۆفت
یش بەردەوام لە داهێنان و گۆڕینی بەرهەمەکانیدایە، ئەمەش سەر سوڕهێنەر نیە، خۆ ئەگەر هەر بەرهەمێکی پینەی نەوێ، بۆخۆی ئەیمرێنێ و دانەیەکی نوێی دەخاتە شوێن.
زیاتر بخوێنەرەوە
Wednesday, February 15, 2017
پەیامی وێنە ٣ - یونیکۆدە حەیاتەکە
زۆربەمان لەسەر کاڵا و لەناو نووسراوی بانگهێشتە بازرگانیەکان هەڵەی ڕێنووس و ڕێزمانی دەبینین، ئینجا هەندێکی مایەی پێکەنین لە لایەک و لە لایەکی تریشەوە دڵتەنگیە لەم دەمەدا کە هەموو ئامراز و کەرەستەیەکت لەبەر دەست بێ و هەڵەی چاپ و نووسین لەسەر وێنە و تەختی بازرگانی ببینیت.
زیاتر بخوێنەرەوە
Friday, September 30, 2016
پەیامی وێنە - ٢
وێنە
:
ڕووکاری بەرنامەی
قورئان
، لەسەر ئامێری مۆبایل.
ڕووکارێکی سادە و جوان، هێمای ئەستێرە بۆ دڵخوازکردن بەکار هێنراوە، بەڵام لای هەموو کەس ڕوون نیە تاکو بەکاری نەبەیت. هێمای دانانی لێدوان هەیە کە تاکو تاقی نەکەیتەوە نازانی لە کویا و بۆچی باشە.
ئەوانە وەکو بەکارهێنان فێربوونی ئاسانە چونکە بە گەڕانەوە، تەنیا ٥ کردارێکت هەیە.
لە هەمووی گرنگتر، ئەمە نە وەرگێڕانە بە تەواوی وە نە لێکدانەوەیە. کردن بە کوردی واتە دەقەکە وەکو خۆی بنووسرێت، لێکدانەوەش بێ بەڵگە و ڕوونکردنەوە نابێت.
شیتەڵکردن
:
زیاتر بخوێنەرەوە
Tuesday, September 20, 2016
پەیامی وێنە - ١
وێنە
: ڕووکاری
ماڵپەڕی ئاوێنە
لەسەر وێبگەڕی IE
شیتەڵکردن
: بەهۆی دەستکاریی کردن یان نوێکردنەوەی بەشێک لە ستایڵی وێبگەکە بۆی هەیە چەند خولەکێک تاکو گۆڕینەکان دەچەسپێن، شێواز (
ستایڵ
style) لەبری ئەوەی باشتر ببێ، تێک دەچێ. لەم وێنەیەدا، پەڕگەی ستایڵ نەدۆزراوەتەوە، لەسەر وێبگەڕی تریش وەکو فایەرفۆکس، هەمان شت بوو.
زیاتر بخوێنەرەوە
Tuesday, September 06, 2016
لەگەڵ بەسەرهات و بۆچوونەکانی (عەلی وەردی) دا* - ٥
کەسایەتیی خەڵکی عێراق بە جووتڕەویی دەناسرێت، هەروەکو دەبینین موسوڵمانێکی عێراقی زۆر توندە لەسەر ئەوانەی لە ڕەمەزاندا بەڕۆژوو نین، کەچی عێراقییەکان زۆرترینیان بەڕۆژوو نین، خوا لێیان خۆش بێ. زۆرینەی خەڵکی عێراق خوویان بە نموونەیی و پەندەوە گرتوە و لە نووسین و وتارەکانیاندا بانگەشەی بۆ دەکەن، کەچی زۆرینەیان لایانداوە لە پەند و نموونەی ڕاستیی[١].
زیاتر بخوێنەرەوە
Newer Posts
Older Posts
Home
Subscribe to:
Posts ( Atom )