Thursday, March 12, 2015
Tuesday, February 10, 2015
لەگەڵ بەسەرهات و بۆچوونەکانی (عەلی وەردی) دا -٤-
گومان وەکو نەخۆشی بڵاو وایە، هەر کە شوێنێک گرتی، ئەوا بڵاودەبێتەوە و شوێنەکانی تریش دەیگرن، مرۆڤیش ئەگەر خوویەکی شکاند کە لەسەری ڕاهاتووە، ئەوا دەتوانێت لەوانی تریش لا بدا و بیانشکێنێت. لەمەوە مرۆڤەکان بەرەوە ئازادی هەڵدێن و گومان زۆرتر دەبێت، کە لە ڕوویەکەوە سوودمەند دەبن و لە ڕوویەکی تریشەوە زەرەرە.
Thursday, October 09, 2014
Monday, October 06, 2014
Thursday, October 02, 2014
حەرامە
![]() |
| بۆی بلوێ هەمووی حەڵاڵ دەکا بۆ خۆی و ئەشڵێ ئینتەرناشڵە |
لە کۆتاییەکانی جامی جیهانیدا، هەڵبژاردەی کۆماری ئیسلامی ئێران، وە جەزائیریش بەشداربوون، هەردووکیان بە وڵاتی ئیسلامی دادەنرێن، هەزارەها هاندەریشیان لە هاووڵاتیان بە تایبەتی گەشتیان کردبوو بۆ بینینی یاری وڵاتەکەیان، کەچی لەولاوە، لە نێجیریا، کۆمەڵێک بەناوی بوکۆ حەرام،
Saturday, September 06, 2014
ئەندازیاری متمانە
(جول ڤێرن Jules Verne) ساڵی ١٨٨٩ - لە یەکێک لە ڕۆمانەکانیدا دەڵێت: کڕینی بەستەڵەکی سەروو دۆنمی بە دوو سەنت[١]. چەند سەرمایەدارێکی ئەمەریکی مۆڵەتیان وەرگرت کە ببنە خاوەنی ئەو سامانە کانزاییانەی لە ژێر بەستەڵەکی سەروودان، بۆ دەرهێنانی خەڵوزی ژێر بەستەڵەک پێشنیاریان کرد بەفرەکە بتوێننەوە. لە سەرەتادا هەموو خەڵک بە لۆژیکی سەرمایەدارەکان بیری دەکردەوە، کە ئیتر ئەم پرۆژەیە دەبێتە باشترکردنی کەش و سەرما لەو ناوچانە کەمتر دەبێتەوە و گەرما زۆرەکەش نامێنێت، بەو شێوەیە بەهەشتێکی ئاسمانی لەسەر زەوی دروست دەبێت.
Tags:
ئەندازیار
,
چیرۆک
,
ڕۆمان
,
سەرمایەدار
,
لێدوان و بۆچوون
,
متمانە
,
یادەوەری
Sunday, August 31, 2014
پشووی هاوین کوڕە پێشمەرگەبووم
پاش دوا تاقیکردنەوەی ئەمساڵ هاتمەوە ماڵێ، وەکوو ڕۆژای پێشوو خەیاڵ و هۆشم لای شیکاری پرسیارەکان بوون، ئەبێ چەند بهێنم و کامە وەڵامم ڕاستە... هێشتا بیرم لە پشووی درێژی هاوین نەکردبووەوە.ئێوارە باوکم دوای نانخواردن، وتی: "شوکور بۆ خوا مەکتەبت تەواو کرد، دڵنیام کە نمرەی باش دەهێنیت و بە دڵی خۆت دەچیتە زانکۆ، من چاوەڕوانی تۆ بووم، دایکیشت ئەزانێت، وتم با سەری لێ نەشێوێت."
من: "یا ئەڵڵا، خێرە باوکە؟"
Thursday, August 14, 2014
Wednesday, August 06, 2014
Thursday, July 31, 2014
کتێبە کوردیەکان چیان لێ هات؟
بەڵگە هەیە کە پێش بوونی کورد بە مووسوڵمان، یان با بڵێین پێش هێرش یان چوونی ئیسلامەتی بۆ ناوچە کوردنشینەکان، کورد زمان و نووسراوی خۆی هەبووە و خاوەنی زانین و قەوارەی سەلمێنراوی خۆیان بوون، کتێبیشیان هەبووە لەسەر جوتیاری و پیشەکانی تر.. سوپاس بۆ دیجیتاڵکردن، ئەمڕۆ وا هەموو کەس دەستی بەو بەڵگە و نووسراوانە دەگات.
Subscribe to:
Posts
(
Atom
)







