یەکبوونمان لەسەر نووسەکان و نواندنیان لەسەر کۆمپیوتەردا بایەخی زۆری هەیە بۆ داهاتووی زمانی کوردی لە ئینتەرنێت و کۆمپیوتەریشدا بە گشتی.
لێدوانێکی چڕ و پڕ لەسەر ئەو بابەتە و نواندنی زمانی کوردی لە زنجیرەی یانزدەهەمی چاوگ دەبیستن.

ڕووکارێکی سادە و جوان، هێمای ئەستێرە بۆ دڵخوازکردن بەکار هێنراوە، بەڵام لای هەموو کەس ڕوون نیە تاکو بەکاری نەبەیت. هێمای دانانی لێدوان هەیە کە تاکو تاقی نەکەیتەوە نازانی لە کویا و بۆچی باشە.
کەسایەتیی خەڵکی عێراق بە جووتڕەویی دەناسرێت، هەروەکو دەبینین موسوڵمانێکی عێراقی زۆر توندە لەسەر ئەوانەی لە ڕەمەزاندا بەڕۆژوو نین، کەچی عێراقییەکان زۆرترینیان بەڕۆژوو نین، خوا لێیان خۆش بێ. زۆرینەی خەڵکی عێراق خوویان بە نموونەیی و پەندەوە گرتوە و لە نووسین و وتارەکانیاندا بانگەشەی بۆ دەکەن، کەچی زۆرینەیان لایانداوە لە پەند و نموونەی ڕاستیی[١].