Tuesday, May 23, 2017

جاڤا بوو بە ٢٢ ساڵ

زمانی جاڤا ئەمڕۆ ٢٣ی مایسی ٢٠١٧ بوو بە ٢٢ ساڵ. لەوەیە لە سنووری خۆی دەرنەچم، ئەگەر بڵێم باشترین زمان لە زمانە ئاستبەرزەکانی بەرنامەداڕشتن، جاڤا بێت. 
چووستی کارکردنی بەرنامەکانی، پارێزراوی کۆد و تەنخوازییەکەی و بڵاوکردنەوە ئامرازی پەرەپێدانەکەی بە خۆڕایی، کارای گرنگبوون بۆ ڕاکێشانی سەرنجی پەرەپێدەران و کۆمپانیاو دامەزراوەکانی تەکنۆلۆجیای زانیاری. بەهۆی ئەوەی ڕێزمانەکەی لە C, و++C ەوە بنچیەنەی گرتبوو فێربوونیشی هێندە گران نەبوو.

Sunday, May 21, 2017

پۆدکاستی چاوگ: زنجیرەی ١٥ - کام سیستەم شیاوە بۆت؟

ئەگەر سیستەمی کارپێکردنی کۆمپیوتەر ببێتە هۆکاری لە دەستدانی زانیارییەکانت و فەوتاندنی کات، کاردانەوەت چی دەبێ؟

گفتوگۆیەکی کراوە لە زنجیرەی پانزدەهەمی پۆدکاستی چاوگ، هەندێک ڕووی جۆراوجۆر لەم پرسە شیکراوەتەوە، هاوکات چەندین هەواڵی نوێی تەکنۆلۆجیای زانیاری و لێکدانەوەیان دەبیستیت

زنجیرەی ١٥ - کام سیستەم شیاوە بۆت؟ ستیفن هۆکینگ وەکو ئینسان


Sunday, May 07, 2017

پۆدکاستی چاوگ: سەرچاوەکراوە


مەبەست لە ژێدەرکراوە (یاخود سەرچاوەکراوە) ئەو نەرمەکاڵانەیە کە سەرچاوەکانی سەربەستن و لەژێر مۆڵەتێکی پێناسەکراودا دەتوانرێت پەرەیان پێ بدرێت. کۆدی نووسراوی نەرمەکاڵاکان (source code) کە بە شێوەی دەق هەڵدەگیرێت، لە ژێدەرکراوەدا دەتوانیت هاوشانی نەرمەکاڵاکە ئەم کۆدانەشت هەبێت و دەستکارییان بکەیت و لەگەڵ خواستەکانی خۆتدا بیانگونجێنی. یاخود ببیت بە پەرەپێدەر و لە چاکسازیی نەرمەکاڵاکەدا بەشداریی بکەیت.

بۆ زانیاری زیاتر گوێ لە زنجیرەی 14 پۆدکاستی چاووگ بگرە...

https://soundcloud.com/chawgpodcast/ellqei14


هەروەها بڕوانە: گنو

Tuesday, May 02, 2017

پۆدکاستی چاوگ: پاراستنی پۆستی ئەلیکترۆنی و بابەتی جۆراوجۆری تر



ئایا ئیمەیلەکانت بە کلیلکراوی ڕەوانە دەکەیت و پاشەکەوت دەکەیت؟

توێژینەوەکان لە وڵاتی ئەڵمانیا دەریان خستووە کە ١٦%ی بەکارهێنەران لە ئەڵمانیا ئیمەیلەکانیان نهێم دەکەن و کلیلی ئەدەن تاکوو تەنیا نێرەر و کەسی وەرگر بتوانن بیخوێننەوە. بۆ زانیاریی زۆرتر گوێ لە زنجیرەی ١٣ی پۆدکاستی چاوگ بگرە

Sunday, April 30, 2017

پۆدکاستی چاوگ: یونیکۆد و گرنگی لە ئێستا و داهاتووی ڕێنوس و زماندا

یەکبوونمان لەسەر نووسەکان و نواندنیان لەسەر کۆمپیوتەردا بایەخی زۆری هەیە بۆ داهاتووی زمانی کوردی لە ئینتەرنێت و کۆمپیوتەریشدا بە گشتی.
لێدوانێکی چڕ و پڕ لەسەر ئەو بابەتە و نواندنی زمانی کوردی لە زنجیرەی یانزدەهەمی چاوگ دەبیستن.



Saturday, March 25, 2017

بەڕاست (دۆت نێت .Net) چیە؟


تەکنۆلۆجیا بەردەوام لە پێشکەوتندایە، ئەوە شتێکی نوێ نیە، مایکرۆسۆفتیش بەردەوام لە داهێنان و گۆڕینی بەرهەمەکانیدایە، ئەمەش سەر سوڕهێنەر نیە، خۆ ئەگەر هەر بەرهەمێکی پینەی نەوێ، بۆخۆی ئەیمرێنێ و دانەیەکی نوێی دەخاتە شوێن.

Wednesday, February 15, 2017

پەیامی وێنە ٣ - یونیکۆدە حەیاتەکە


زۆربەمان لەسەر کاڵا و لەناو نووسراوی بانگهێشتە بازرگانیەکان هەڵەی ڕێنووس و ڕێزمانی دەبینین، ئینجا هەندێکی مایەی پێکەنین لە لایەک و لە لایەکی تریشەوە دڵتەنگیە لەم دەمەدا کە هەموو ئامراز و کەرەستەیەکت لەبەر دەست بێ و هەڵەی چاپ و نووسین لەسەر وێنە و تەختی بازرگانی ببینیت.


Friday, September 30, 2016

پەیامی وێنە - ٢


وێنە:
 ڕووکاری بەرنامەی قورئان، لەسەر ئامێری مۆبایل.
ڕووکارێکی سادە و جوان، هێمای ئەستێرە بۆ دڵخوازکردن بەکار هێنراوە، بەڵام لای هەموو کەس ڕوون نیە تاکو بەکاری نەبەیت. هێمای دانانی لێدوان هەیە کە تاکو تاقی نەکەیتەوە نازانی لە کویا و بۆچی باشە.
ئەوانە وەکو بەکارهێنان فێربوونی ئاسانە چونکە بە گەڕانەوە، تەنیا ٥ کردارێکت هەیە.

لە هەمووی گرنگتر، ئەمە نە وەرگێڕانە بە تەواوی وە نە لێکدانەوەیە. کردن بە کوردی واتە دەقەکە وەکو خۆی بنووسرێت، لێکدانەوەش بێ بەڵگە و ڕوونکردنەوە نابێت.
شیتەڵکردن:

Tuesday, September 20, 2016

پەیامی وێنە - ١

وێنە: ڕووکاری ماڵپەڕی ئاوێنە لەسەر وێبگەڕی IE
 
شیتەڵکردن: بەهۆی دەستکاریی کردن یان نوێکردنەوەی بەشێک لە ستایڵی وێبگەکە بۆی هەیە چەند خولەکێک تاکو گۆڕینەکان دەچەسپێن، شێواز (ستایڵ style) لەبری ئەوەی باشتر ببێ، تێک دەچێ. لەم وێنەیەدا، پەڕگەی ستایڵ نەدۆزراوەتەوە، لەسەر وێبگەڕی تریش وەکو فایەرفۆکس، هەمان شت بوو.

Tuesday, September 06, 2016

لەگەڵ بەسەرهات و بۆچوونەکانی (عەلی وەردی) دا* - ٥

کەسایەتیی خەڵکی عێراق بە جووتڕەویی دەناسرێت، هەروەکو دەبینین موسوڵمانێکی عێراقی زۆر توندە لەسەر ئەوانەی لە ڕەمەزاندا بەڕۆژوو نین، کەچی عێراقییەکان زۆرترینیان بەڕۆژوو نین،  خوا لێیان خۆش بێ. زۆرینەی خەڵکی عێراق خوویان بە نموونەیی و پەندەوە گرتوە و لە نووسین و وتارەکانیاندا بانگەشەی بۆ دەکەن، کەچی زۆرینەیان لایانداوە لە پەند و نموونەی ڕاستیی[١].