Monday, September 23, 2024

گومان یان چاوەڕوانی

  

لەوەیە لکاندنی ژیریی دەستکرد بە داهاتووی زۆر لە تەکنۆلۆجیاکان دروست نەبێ، بەڵام گومانی تیا نییە کە لەبواری سەربازی، چاودێری و یەکلاکردنەوە لەگەڵ نەیارەکان ڕۆڵی بەرچاو دەگێڕێت.

Saturday, July 13, 2024

لە یادی کۆچی دوایی عەلی وەردی دا (١٣ی تەمووزی ١٩٩٥)

لە یادی کۆچی دوایی عەلی وەردیدا، پێم خۆشە چەند بەسەرهات و گێڕانەوەیەکی بنووسمەوە.

عەلی ئەلوەردی یەکەم زانای کۆمەڵایەتیی عێراق بوو (١٩١٣– ١٣ تەمموز ١٩٩٥)، زۆر لەسەر هەڵسوکەوتی مرۆڤی شارستانی و ناشارستانی دوواوە. بەتایبەتی ئەوانەی خەڵکی کۆماری عێراق بوون لە کۆچەری و شاری.

Tuesday, June 18, 2024

کتێبێکی نوێم لەسەر تەکنۆلۆجیا و کاریگەریی لەسەر ژینگە


زاڕاوەی تەکنۆلۆجیای زانیاریی سەوز Green-IT (یاخود Green ICT, Green computing) بەو مانایە دێت کە سەرچاوە و پێکهێنەرەکانی تەکنۆلۆجیای زانیاری و گەیاندن ڕاژەیەک بن بۆ پاراستنی ژینگە یاخود تەکنۆلۆجیا بەشێوەیەک هەڵدەسووڕێت کە هاوبەش بێ لە پاراستنی ژینگەدا. 

Sunday, May 12, 2024

جەوت


زمانی کوردی زمانێکی دەوڵەمەندە، دابەشبوونی نەتەوەی کورد بەسەر چەند وڵاتێک، هێندە زمانەکەی فراوانتر کردووە. لەبەر ئەو خاڵەش بوو کە ئێمە لە زکورد پێمان وابوو، دەتوانین بە زمانی کوردی زانست بنووسینەوە.

Friday, January 26, 2024

خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی (Homo Deus) - کورتەیەک لەچیرۆکی سبەینێ (نووسەر یۆڤاڵ نوح حەراری)


 بیهێنە بەرچاوت جیهانێک کە منداڵان بتوانن چاوەڕێی 150 ساڵەی لەدایک بوونیان بکەن، مایکرۆچیپێک لە مێشکدا هەستی خۆشی دروست بکات و فەیسبووکیش لە هاوسەرەکەت باشترت بناسێت. پاشان بیهێنە بەرچاوت کە خەڵکێکی زۆر بێفەڕ و بێسوود لە ژیاندان لە ژیانێکی گریمانەییدا کات بەسەر دەبەن، دامەزراوە دیموکراسیەکان هەڵوەشاونەتەوە و دەستەیەکی نموونەیی لە سەرانسەری جیهاندا نەخشەی جیهان دەکێشێت[١]

Sunday, December 31, 2023

ساڵی ٢٠٢٣ ساڵی ژیریی دەستکرد



ئەتوانم بڵێم "ژیریی دەستکرد" وەکو زاراوە، پێشڕەوی هەموو ئەوانی ترە لە ساڵی ٢٠٢٣ دا. لە ٢٠٢٣ دا ژیریی دەستکرد کە ساڵانێکی زۆرە لە توێژینەوە و جیهانی تەکنۆلۆجیادا ناسراوە و بەرجەستە دەکرێت، بووە دەستکەلای هەموو کۆمپانیا و پەرەپێداران لە جیهاندا، هاوکات مانا و کاریگەرییەکانی لای خەڵکی ڕوونبووەوە، بەشێوەیەک کە کەس نیە داهاتوو بێ ژیریی دەستکرد ببینێت.