Thursday, December 25, 2025

قەدەغەکردنی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان

 

لە ١٠ی دیسەمبەری ٢٠٢٥ەوە لە ئوسترالیا، بەشداری و بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی ژێر ١٦ قەدەغە کرا. لەوەیە هەواڵەکە زۆر لە کۆمپانیا و دابینکارانی تۆڕەکانی شڵەژاندبێ، یا هەرزەکارانی توڕەکردبێت، کە لە دیدی وەزیر و کاربەدەستانی حکومەتی ئوسترالیا، بڕیاڕێکی سەنگینە و زۆر گرفتی پەروەردە و ژیریی چارە دەکا[١].

Sunday, December 07, 2025

بۆچی داهێنان دەپوکێتەوە: خولانەوە لە هەمان بازنەدا


زۆرکات وێنەکان دووپات دەبنەوە، کە تەماشای دۆخەکە دەکەیت، دەبینیت هەمان دەموچاوەکانی پێشوون، پار و پێرار و بەسرپێراریش هەر ئەمانە بوون، ئێ خۆ بە تێپەڕبوونی کات سەلمێنراوە ئەمانە بەهرەمەند نین و شیکاریان بۆ دۆخە قەتیسماوەکان نییە. تەنانەت ڕێیان نەداوە خەڵکی تر بێتە پێش و بیرۆکەی نوێ بهێنن.

Sunday, November 30, 2025

بە مرۆڤی بمێنەوە

 


زۆرجار پرسم لێ دەکرێت لەسەر ژیریی دەستکرد و کارگێڕیی وەکو مرۆڤ، هزری مرۆڤ و خەمەکانی لە جێگرتنەوەیەتی بە ئامێر و ژیرییەکی دەستکردی خۆی

Thursday, August 21, 2025

ژیریی دەستکرد وەک ڕاهێنەرێک بۆ ئامادەکارییەکانی ڕۆژانە


باوکم زۆر جەختی لەوە دەکردەوە کە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بۆ ئامادەکارییەکانی ڕۆژانە سنووردار بێت، و تەنها بۆ بەراوردکردنی چارەسەرەکان و دەستنیشانکردنی وەڵامە هەڵەکانم بەکاری بهێنم. 

Friday, July 11, 2025

ژیریی دەستکرد، کتێبێک بۆ هەموو ئاستێک


ڕۆژانە ژیریی دەستکرد، لە هەموو کار و پیشە جیاوازەکاندا، لەسەر زمانی زۆرکەسی دەبیستین. میدیا و پڕوپاگەندەی ڕاگەیاندنەکان بۆ داهاتووی مرۆڤایەتی لە سایەی ژیریی دەستکردەوە وەکو خەونێکی پەمەیی دەهێنرێتە پێش چاو، کە کارە قورسەکان تیایدا دەبنە پەشمەک و مرۆڤ وەکو پاشایەک بە ئاماژەی پەنجەکانی هەموو ئەرکەکانی ڕۆژانەی پێ بەڕێ دەکات.

Friday, June 06, 2025

وێنەی جەژنە پیرۆزە - بە ژیریی دەستکرد


 زمانی کوردی، بەتایبەتی شێوەزاری کوردیی ناوەڕاست (ناوەندی) کە بە سۆرانی ناودەبرێت، لە جیهانی تەکنۆلۆجیادا زۆر قۆناغی باشی بڕیوە.