بەڵگە هەیە کە پێش بوونی کورد بە مووسوڵمان، یان با بڵێین پێش هێرش یان چوونی ئیسلامەتی بۆ ناوچە کوردنشینەکان، کورد زمان و نووسراوی خۆی هەبووە و خاوەنی زانین و قەوارەی سەلمێنراوی خۆیان بوون، کتێبیشیان هەبووە لەسەر جوتیاری و پیشەکانی تر.. سوپاس بۆ دیجیتاڵکردن، ئەمڕۆ وا هەموو کەس دەستی بەو بەڵگە و نووسراوانە دەگات.
Showing posts with label زمانی کوردی. Show all posts
Showing posts with label زمانی کوردی. Show all posts
Thursday, July 31, 2014
Friday, July 04, 2014
وەرگێڕانی ئامێر
دەڵێن وەرگێڕان هونەرە، وەرگێڕانیش هەیە بۆ بەدەست هێنانی پارە و سامان، ئەم وەرگیڕانەی خوارەوە لەسەر بینگ، تەماشای وێنەکە بکە، هیچ هونەر و زانستێکی نیە تەنیا ئەوە نەبێ وەرگێڕ پیشەکەی بۆ دەربڕینی هەستی خۆی داناوە..
Wednesday, December 18, 2013
نەزانین یان کەمتەرخەمی
ئەمڕۆ هەڵەیەکی ڕۆژنامەی (حوڕیەتی تورکی) بڵاوبووەوە، کە (گێرد میولەر Gerd Müller)ی سیاسەتمەداری تازە وەزیر، کراوە بە گێردمیولەری یاریزان و پاڵەوانی زۆرترین گۆڵ لە جیهان و لە ئەڵمانیا. ئەگەرچی ڕۆژنامەنووسەکەی حوڕیەت وێنەی راستەقینەی گێرد میولەری سیاسەتمەداری بڵاوکردوەتەوە، کەچی ناوەڕۆکەکەی باس لە یاریزانێک دەکا کە بووە بە وەزیر و تێکەڵی کردوە لەگەڵ کۆنە یاریزانی ئەڵمانی ناسراو بە زۆرترین گۆڵ و کۆنە یاریزانی بایرن میونشن.
Monday, November 11, 2013
ویندۆز.. کێ کردی بە کوردی؟
لەم ڕۆژانەدا هەواڵێکی دڵخۆشکەر بڵاوە، کە کوردێک کاندیدە بۆ وەرگرتنی گەورەترین خەڵاتی ئامێری سەردەم. ئەو بەڕێزە ماندونەناسە دڵسۆزە ناوی حیکمەت نیعمەتە، وەکو خۆی دەڵێت: "توانیم ساڵی ٢٠٠٨ زمانی کوردی بخەمە ئەو ئامێرەگەورەیەوە (مەبەستی ویندۆزە)، ساڵی ٢٠٠٩ زمانی کوردیم خستە سەر ئایپاد و ئایفۆن، ساڵێ ٢٠١٠ خستمە ناو ناڤیگاشیۆنەوە"[1]. جێی شانازییە بۆ هەموو میللەتێک کە کەسانی خۆبەخش و دڵسۆزی هەبێ، خەم لە زمان و کلتورەکەی بخوات، منیش دڵشادم بە هەبوونی کاک حیکمەت و هیوادارم بەردەوام بێت..
Tuesday, October 01, 2013
فەرهەنگی ئەڵمانی کوردی بەڕێز دکتۆر فەریاد
لەم ڕۆژانەدا، فەرهەنگی (ئەڵمانی - کوردی)ی بەڕێز (د.فەریاد فازیڵ)م بەدەست گەیشت، کە کاکە فەریاد ئەرکی کێشابوو و ئەو فەرهەنگە ناوازە گرانبەهایەم بە دیاری پێ بگات.
سەرەڕای سوپاس و پێزانینم بۆ ئەو ئەرکەیان، دەستخۆشی زۆری لێ دەکەم کە ئەم شاکارەی پێ گەیاندووە. ئەتوانم بڵێم بوونی ئەم فەرهەنگە لە ماڵی هەموو کوردێکدا لە ئەڵمانیا پێویستە.
Thursday, June 27, 2013
پیس
سەگەپیس لە ئەرزا خۆی دەگەوزێنێت |
شتێکی پیسە، ئیدی بۆ ئاکاری یا جلوبەرگی. بە شوێنێک دەڵێن پیسە، واتە خاوێن نیە و پاکژ نەکراوەتەوە، بە دەرگایەک دەڵێن پیسە دەستی لێ مەدە، چونکە خاوێن نیە و دەستت پیسی هەڵدەگرێت.. وە هەروەها بەو شێوە.. پیس دۆخێک نیشان ئەدات و بەراوردێکی شاراوە دروست دەکا لەگەڵ دیوە پاکەکەی ئەو شتەی پێی وتراوە پیس.
Saturday, December 29, 2012
لەیەکگەیشتن
بەسەرت هاتووە پرسیاری شتێک بکەیت و شتێکی ترت وەڵام بدەنەوە؟
دیقەتم داوە لەم وڵاتە هەموو واین، پرسی شتێک بکەن، ئێمە شتێکی تر وەڵام ئەدەینەوە.. مامۆستا سەردار هەموو جارێک لە سەرەتای تاقیکردنەوەکان پێی دەوتین، "فهم السٶال نصف الجواب" - لە پرسیار تێگەیشتن نیوەی وەڵامە. ئینجا یا ئەوەتا ئێمە باش گوێ ناگرین، یان ئەوەتا لە پرسیارەکە ناگەین. خۆ هەموو بە یەک زمان قسە دەکەین!
(١)
سواری تەکسیەک بووم و دەرگام داخست، شۆفێرەکە دەنگی ڕادیۆکەی بەرزکردەوە..
- ئەو گۆرانیەت پێ خۆشە وا دەنگی بڵند دەکەیت؟
+ ئەوە ڕادیۆی بزوتنەوەیە...
Tuesday, October 23, 2012
بەشێک لە پەڕتووکی زاراوەکانی کۆمپیوتەر
مانگی ٦ی ٢٠١٢ پەڕتووکی (پێناسە و ڕاڤەی زاراوەکانی کۆمپیوتەر) لە شاری هەولێر لە چاپ درا، وەکو لەسەر پەڕەی ناوەوەی پەڕتووکەکەدا نووسراوە کە لەسەر پەڕەی کوردچاپ، بە ئەلیکترۆنی دادەنرێت، کە بەداخەوە ئەو ماڵپەڕە جارێ داخراوە.
من بەشێکم کرد بە (PDF) و لێرە دامناوە. چەند بەشێکی لە چاپدا کاڵ دەرکەوتووە، گلەیش زۆر کرا لەو ڕووەوە، هەوڵ ئەدەم لە داهاتوودا جۆرەپیت بگۆڕم و گەورەتر و ئەستووری بکەم، بۆ ئەوەی پیتەکان جوان دەربکەون.
Monday, October 17, 2011
Tuesday, September 20, 2011
دیکۆمێنت
دیکۆمێنت و یاساکانی پەرلەمان
(یاسای ڕۆژنامەگەری)
(یاسای ڕۆژنامەگەری)
من زمان‌زان نیم، زۆربەی نووسینەکانیشم هەڵەی ڕێزمانییان تێدایە، ئەگەرچی هەوڵی زۆر دەدەم لەسەر ئەو ڕێنوێنییانەی کاک دیاکۆ هاشمی[١] بڕۆم. لەوەیە من زۆر بنووسم، بەڵام نووسین پیشەی من نییە، هەمیشە گلەیی لە نووسەر و ڕۆژنامەنووسانیش دەکەم[٢]، کە ئەوان پیشەیانە ڕۆژانە دەخوێننەوە و دەنووسن، کەچی هەڵەی زمانەوانی زۆر زۆر لە دەقەکانیاندا بەدی دەکرێت.
دیارە بنووس و چاودێرانی زمانەوانی لە پەرلەمانی کوردستانیش لەو بازنەی هەڵە کردنە بە دوور نەبوون، ئێمە گەر لە وانەکانی زمانی کوردی‌دا هەڵەمان هەبێ[٣] و ڕاست نەکرێنەوە، کێ گوێ ئەداتە ڕێزمانی ڕێسا و یاساکانی پەرلەمان؟، کە لەوانەیە خودی ئەو کەسانەی یاساکە دەیان گرێتەوە، چاویان پێ نەکەوتبێ. نموونەی ئەو هەڵانەش زۆرن، تەماشای یاساکانی پەرلەمان بکە و هەڵەدۆزیان بکە، من لەوانە یاسای ڕۆژنامەگەریم تەماشا کرد، تا بزانم کە شتێکم نووسی دەبێ ئاگاداری چی بم.
لەم یاسایەدا، وشەی "بە پێی" بە ٣ شێوە تیا نووسراوە: (بەپێی، بە پێی، بەپێ ی)[٤]، ئینجا وشەی بەڵگەنامە (دۆکیومێنت document)ی ئینگلیزی کورداندوە بە دیکۆمێنت، هەر هیچ نەبوایە با دۆکیومێنتەکە بێت، خۆ نە سەلیقەی زمانی کوردی کردویە بە دیکۆ... و نە لاتینیش وا دەخوێنرێتەوە. جگە لەوە، سەیرم پێ دێ، کە وشەی کوردی بە وشەی بیانی بەهێز دەکەن؛
دیارە بنووس و چاودێرانی زمانەوانی لە پەرلەمانی کوردستانیش لەو بازنەی هەڵە کردنە بە دوور نەبوون، ئێمە گەر لە وانەکانی زمانی کوردی‌دا هەڵەمان هەبێ[٣] و ڕاست نەکرێنەوە، کێ گوێ ئەداتە ڕێزمانی ڕێسا و یاساکانی پەرلەمان؟، کە لەوانەیە خودی ئەو کەسانەی یاساکە دەیان گرێتەوە، چاویان پێ نەکەوتبێ. نموونەی ئەو هەڵانەش زۆرن، تەماشای یاساکانی پەرلەمان بکە و هەڵەدۆزیان بکە، من لەوانە یاسای ڕۆژنامەگەریم تەماشا کرد، تا بزانم کە شتێکم نووسی دەبێ ئاگاداری چی بم.
لەم یاسایەدا، وشەی "بە پێی" بە ٣ شێوە تیا نووسراوە: (بەپێی، بە پێی، بەپێ ی)[٤]، ئینجا وشەی بەڵگەنامە (دۆکیومێنت document)ی ئینگلیزی کورداندوە بە دیکۆمێنت، هەر هیچ نەبوایە با دۆکیومێنتەکە بێت، خۆ نە سەلیقەی زمانی کوردی کردویە بە دیکۆ... و نە لاتینیش وا دەخوێنرێتەوە. جگە لەوە، سەیرم پێ دێ، کە وشەی کوردی بە وشەی بیانی بەهێز دەکەن؛
Tuesday, June 21, 2011
هین و مین
لە باشوور وا ڕاهاتووین کە لە قسەکردندا بەرامبەرمان دڵنیا بکەینەوە، کاتێک کەسی قسەکەر دەیەوێت هیچ نەهێڵێتەوە و بە بەرامبەرەکەی بڵێ هەموو شتەکانم مەبەستە، چی هەیە چی نییە لەو بارەوە، وشەکە دووبارە دەکاتەوە بە جۆرێ تر، ئەمە بە گۆڕینی یەکەم پیتی وشەی ویستراو بۆ پیتی (میم) ئەنجام ئەدرێت، بۆ نموونە:
- دەرگا و مەرگاکان داخە درەنگە. (مەرگا مانای نییە، بەس بۆ ئەوەیە کە چی هەیە دابخرێت)- ژنەکە خواردن و مواردن بێنە برسیمە. (مەبەستی هەموو ئەو شتانەی دێنە سەر سفرەکە)
- ڕۆن و مۆنی سەیارەکەم گۆڕی.
- لە بازاڕ شت و مت دەکڕین.
- تەلەبە و مەلەبە لە حەوشەی زانکۆ دانیشتوون.
- کت و مت لە مام زۆراب ئەچوو.
- هین و مینم بۆ باس مەکە..
..هتد
Monday, June 06, 2011
تاک
ماوەیەکە وشەی تاک حەشر دەکات، جاران کە گوێم لێ دەبوو، تاکە پێڵاو، تاکە گۆرەوی...هتد هەموو تاکی جووتەکان دەهاتنە پێش چاوم، ئێستا تاک گۆڕاوە، بووە بە (تاکە کەس) و جووت نابێ، بووە بە زرتە زەلام، و ئەمانەی لێ دروست بووە:
تاکی کورد
تاکەکانی کۆمەڵ
مافی تاک...و هەروەها
نموونە لە ڕستەدا:
- کۆڕێک دەربارەی (هەڵوێستی تاکی کورد لە ئەمڕۆدا) بەڕێوەدەچێت.
- هه‌ڵوێستی سياسی لای هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵگاکان به‌رامبه‌ر رووداوه‌کان...
Tuesday, December 28, 2010
گۆڤاری توێشووی زانستخوازان
هەندێکجار لاپەڕەکانی ڕابردوو یادەوەری خۆشیان هەیە، پێم خۆشە ئێوەیش تەماشایەکی ئەم لاپەڕانە بکەن، ژمارە چواری گۆڤاری توێشووی زانستخوازان.
یانزدە ساڵ پێش ئێستا و لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا ئەم گۆڤارەم بۆ دواجار چاپ کرد.
Tuesday, December 25, 2007
كرده‌وه‌ی خۆشه‌ویستان
ده‌گێڕنه‌وه ئه‌ڵێن دوو هاوڕێ پێكه‌وه پیاسه‌یه‌ك ده‌كه‌ن به بیابیاندا، له‌ڕێگا مشت و مڕیان ده‌بێت له‌سه‌ر بیروبۆچوونی جیا، یه‌كێكیان توڕه ده‌بێت و زللـه‌یه‌ك
ئه‌دات له‌وی تر.زللـه لێدراوه‌كه، ئازاری زلـله‌كه له دڵیا ده‌هێڵێته‌وه و، له‌سه‌ر خۆڵی بیابانه‌كه به داره‌كه‌ی ده‌نووسێت:"ئه‌مڕۆ خۆشه‌ویسترین هاوڕێم، زلـله‌یه‌كی لێدام ".دوو هاورێ كه به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر ڕۆیشتن، تاكو ده‌گه‌نه مێرگێك، بڕیار ئه‌ده‌ن كه گه‌یشتن مه‌له‌ی تیا بكه‌ن و خۆیان فێنك بكه‌نه‌وه.له‌ناكاو زللـه لێدراوه‌كه قاچی له خۆڵه‌دا ده‌چه‌قێ (خۆڵه جوڵاوی بیابان) به‌ناوا و له جووڵه ده‌وه‌ستێك، هاوڕێیه‌كه‌ی به‌هانایه‌وه دێت، ده‌ستی ڕاده‌كێشێت و ڕزگاری ده‌كات له خنكان له‌ناو خۆڵه‌كه‌دا. پاش ڕزگاربوونی له مردن، له‌سه‌ر به‌ردێكی قه‌راغ مێرگه‌كه ده‌نووسێت:"ئه‌مڕۆ خۆشه‌ویسترین هاوڕێم، له مردن ڕزگاری كردم ".
Tags:
بیابیان
,
پەند
,
چیرۆك
,
چیرۆک
,
خۆشه‌ویست
,
زمانی کوردی
,
کۆمەڵایەتی
,
مردن
,
هاوڕێ
Monday, December 04, 2006
فۆڕماتی کۆمپیوتەر
٭فۆڕمات
تازه كۆمپیوته‌رم كڕیبوو، ته‌نها ئه‌وه شاره‌زابووم كه كاری پێبكه‌م و خۆم به‌یارییه‌كانی ناو ویندۆز خه‌ریك بكه‌م. هه‌ر كه‌س بهاتایه بۆ ماڵمان و شاره‌زایی هه‌بوایه
داوام لێده‌كرد ده‌ستێكی پیا بهێنێت. ڕۆژێك له‌كاتی یاریكردنمدا كاره‌با بڕا، به‌یانی كۆمپیوته‌ر كاری نه‌ده‌كرده‌وه، شاشه‌یه‌كی شین ده‌رده‌كه‌وت و ده‌وه‌ستا، پشته‌كه‌یم كرده‌وه و وایه‌ر و شته‌كانیم جووڵاند هیچ نه‌گۆڕا ...
چووم بۆ دوكانێك پرسیارم كرد، وتم كارێكی وا ڕویداوه بۆم چار ده‌كه‌ن. وتیان به‌سیطه، بیهێنه فۆڕماتی ده‌كه‌ین و چاك ده‌بێته‌وه.
نه‌مده‌زانی ئه‌م "فۆڕماته" چییه، پێشیان نه‌وتم بۆچی وای لێهاتووه. بۆیان چاك كردمه‌وه. ماوه‌یه‌كی تر هه‌مان ده‌رد تووشم بۆوه و، منیش برده‌مه‌وه بۆلای كابرا. وام ده‌زانی وه‌كوو فیته‌ری ئۆتۆمبیل شتێكیان تیا ده‌ستكاریی كردووه تاكوو زوو زوو بچمه‌وه بۆلایان.
Tuesday, May 30, 2006
زمانی ڕۆژنامە
ڕۆژنامه خۆراكی مێشكه
له یه‌كێك له قۆناغه‌كانی خوێندندا، شێواز و مه‌رجه‌كانی بڵاوكراوه‌كانمان خوێند. یه‌كێك له‌وانه ڕۆژنامه بوو.
یه‌كه‌م مه‌رجی نووسینه‌كانی ناو ڕۆژنامه، ئه‌وه‌بوو كه ده‌ربڕینه‌كان ساده و ئاسان بن بۆ تێگه‌یشتن، ڕسته‌كان به وشه‌ی پاراو بنیات بنرێن تاكوو خزمه‌تی زۆرترین كه‌س بكات له كاتی خوێندنه‌وه‌دا، هه‌وڵ بدرێت ئه‌و ده‌ربڕینانه به‌كارببرێت كه له‌سه‌ر زاری خه‌ڵكییه. ئه‌مڕۆكه ڕۆژنامه كوردییه‌كان به‌گشتی ئه‌و سیفه‌ته‌یان له ده‌ستداوه.
ڕۆژنامه ڕۆژانه ده‌كه‌وێته به‌رده‌ست هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ بێجیاوازی، واته بڵاوكراوه‌یه‌كی گشتییه (وه‌ك گۆڤارێكی زانستی نییه كه تایبه‌تمه‌ند كراوه بۆ توێژێك له خوێنه‌ران). هه‌ندێك به‌زمانحاڵی ڕۆژگاری ناوده‌به‌ن چونكه زۆرینه‌ی بابه‌ت و بڵاوكراوه‌كانی ناوی، باس له هه‌واڵه زیندووه‌كانی ڕۆژ، و ژیانی هاوڵاتیان ده‌كات. هاوكات زۆر له لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون و ئاگادارییه‌كانیشی هه‌ر تایبه‌ت ده‌كرێت به كاروباری هاوڵاتیانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی كه ڕۆژنامه‌كه‌ی تیا بڵاوده‌بێته‌وه.
Tuesday, November 22, 2005
ئالوول و په‌یژه
دوو هەفتەیەک دەبێت زانستپەروەران لە کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەیدا، کە بۆ ئەنجامدانی کاری فەرهەنگی ئایتی تەرخان کراوە، سەرقاڵی بە کوردی کردنی ناوی هێما و نیشانەکانی کۆمپیوتەرە، لەو هێمایانەش هێمای @ و # کە کاتێکی زۆر گفتوگۆی لەسەرکرا و پاشان بڕیاردرا لەسەریان. بەرامبەر @ ئالوول و، بەرامبەر # پەیژە
Friday, October 14, 2005
Monday, August 15, 2005
ڕاستكردنه‌وه
دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی نووسین و چاپ له بڵاوكردنه‌وه و چاپه‌مه‌نییه‌كاندا به‌ره‌وباشتر ڕۆیشتووه، به تایبه‌ت له ڕۆژانه هه‌واڵ و ڕۆژنامه
خۆماڵییه‌كاندا، هاوكات هه‌ڵه‌ی په‌یامنێر و بێژه‌ره‌كانی كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان زیادی كردووه، كه جێی سه‌رنج و به‌دواداچوونه.
ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌واڵه‌كه‌ی كوردیش میدیایه، كه ناوی شار و هه‌رێمێكی گۆڕیوه، شاری "دویسلدۆرف"ـی كردوه به "دێزل دۆس" و،
ناوی هه‌رێمه‌كه‌ی له "نۆرد ڕاین ڤێستفالن" NORD-REIHN WESTFAHLENـه‌وه كردوه به "نۆت راین دیس فالێن"..
دیاره په‌یامنێره‌كه‌ی كوردیش میدیا له ئه‌ڵمانیا ناژی !
Subscribe to:
Posts
(
Atom
)