بەڵگە هەیە کە پێش بوونی کورد بە مووسوڵمان، یان با بڵێین پێش هێرش یان چوونی ئیسلامەتی بۆ ناوچە کوردنشینەکان، کورد زمان و نووسراوی خۆی هەبووە و خاوەنی زانین و قەوارەی سەلمێنراوی خۆیان بوون، کتێبیشیان هەبووە لەسەر جوتیاری و پیشەکانی تر.. سوپاس بۆ دیجیتاڵکردن، ئەمڕۆ وا هەموو کەس دەستی بەو بەڵگە و نووسراوانە دەگات.
Thursday, July 31, 2014
Tuesday, July 08, 2014
هاوکێشەی دەوڵەتی کوردی
باشووری کوردستان، یان کوردستانی بچووککراوە، هاوکێشەیەکە ڕۆژ بە ڕۆژ ئاڵۆزتری دەکەن. لە بیرکاریدا هاوکێشە هەیە دوو سێ نەزانراوی تیایە، یەکێکیان لە دەقی پرسیارەکەوە بە یاسایەک نرخەکەی دەردەهێنیت و ئەوانی تریش بەهۆی ئەم نەزانراوەوە دەخەیتە لایەکی هاوکێشەکە و بە چەند هەنگاوێک ئەیاندۆزیتەوە. هاوکێشەی (باشووری کوردستان) سێ نەزانراوی تیایە، کە هەر نەزانراوێک لکاوە بە دوو نەزانراوی ترەوە، نرخی ئەو دوو نەزانراوەش بە دوو نەزانراوی دوانەکەی ترەوە لکاوە.
Friday, July 04, 2014
وەرگێڕانی ئامێر
دەڵێن وەرگێڕان هونەرە، وەرگێڕانیش هەیە بۆ بەدەست هێنانی پارە و سامان، ئەم وەرگیڕانەی خوارەوە لەسەر بینگ، تەماشای وێنەکە بکە، هیچ هونەر و زانستێکی نیە تەنیا ئەوە نەبێ وەرگێڕ پیشەکەی بۆ دەربڕینی هەستی خۆی داناوە..
Tuesday, May 27, 2014
لەگەڵ بەسەرهات و بۆچوونەکانی (عەلی وەردی) دا -٣-
سروشتی شارستانی
کۆک بوون لەسەر وشە، بەهێزی کۆمەڵە، هیچ گومان لەوەدا نیە، هاوکات ناشبێت ئینکاری لەوە بکەین کە سازدان چەند زیان بە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دەگەیەنێت.
کۆمەڵگا ناتوانێت بە سازدان و ڕێکەوتن بژی و بەرەوپێش بڕوا، دەبێت لە هەمان کاتدا ڕکابەر و بەرەنگاری تیا بێ، بێ ئەوە جووڵە بەرەو پێشەوە مەحاڵە. [١]
کۆک بوون لەسەر وشە، بەهێزی کۆمەڵە، هیچ گومان لەوەدا نیە، هاوکات ناشبێت ئینکاری لەوە بکەین کە سازدان چەند زیان بە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دەگەیەنێت.کۆمەڵگا ناتوانێت بە سازدان و ڕێکەوتن بژی و بەرەوپێش بڕوا، دەبێت لە هەمان کاتدا ڕکابەر و بەرەنگاری تیا بێ، بێ ئەوە جووڵە بەرەو پێشەوە مەحاڵە. [١]
Monday, April 28, 2014
وەڵامەکانی بێرناردشۆ
جۆرج بێرناردشۆ (١٨٥٦ تا ١٩٥٠) نووسەرێکی ئێرلەندی بوو، بە شانۆگەرییە ناوازەکانی ناوبانگی دەرکردبوو، لەگەڵیدا بە قسە تەنز ئامێز و وتە بەجێکانی نازناوی هەبوو، کە هەمووی پڕ مانا و پێکەنیناویش بوون. بێرناردشۆ سەرەتای ژیانی زۆر بە هەژاری دەباتە سەر، لە دوایدا بەهۆی فرۆشی کار و نووسینەکانیەوە دەوڵەمەند دەبێ، بەڵام هەر بە سادەیی و خاکی دەمێنێتەوە لە ژیانیدا. زۆر خولیای خوێندنەوە و نووسین دەبێت،
Saturday, April 12, 2014
پەندێک لە منەوە
زۆرن ئەوانەی ئەمڕۆ لە پارچەکانی تری کوردستانەوە و لە وڵاتانی ترەوە ڕوو لە باشوور دەکەن، بۆ ژیان و گوزەران. زۆریشن لەوانەی کە دەستخەڕۆی ئەو کەسانە بوون بۆ کاسپی دێن و لە پڕا ون دەبن یا قوڵبر دەردەچن. ئەم پەندە لەوەوە دروست بووە و لەسەر نالەبارەکانیانە. هەروەها وانەیەکی باشە کە هەموو کەسێک بە یەک چاو تەماشا نەکرێت و خراپەکار لە باشەکاندا جیا بکرێتەوە، ڕەش و سپی پێکەوە نەسووتێنن.
Saturday, April 05, 2014
لەگەڵ بەسەرهات و بۆچوونەکانی (عەلی وەردی) دا -٢-
عەلی وەردی پێی وایە مرۆڤ دەستکردی دەورووبەرە، بیرکردنەوە و هەڵسوکەوتی کاریگەری تەواوی دەوروبەری پێوە دیارە، لەسەر ئەوەش بازنەیەک وەکو چێوەی بیرکردنەوە بۆ مێشکی مرۆڤەکان نیگار دەکات.
مرۆڤ وەکو تێبینی دەکەین، ئەمڕۆ و پێشتریش لەسەردەمەکانی پێشوودا خۆی خۆش ویستوە، لە کیفێکی خۆ کردەدا ژیاوە، ڕاستی هەر لەو کیفەوە بینیوە و بینایی هەر لەو کیفەوە دروست بووە. ئەو لە نێوان ئەو کەسانەی لەگەڵیاندا دەژی و ژیان بەسەر دەبا، تەنیا خۆی بە باش و بە ڕاست دادەنێت. ئەگەر کەسێک پلەیەکی بەرزتری لەم وەرگرت، ئازاری دەروونی دەچێژێت و زۆرداریی و بێ سۆزییان بۆ هەڵدەبەستێت[١].
Tuesday, April 01, 2014
Monday, March 10, 2014
لەگەڵ بەسەرهات و بۆچوونەکانی (عەلی وەردی) دا*
ئەگەر خەڵکی لەسەر باشە و پەسەندی نێوان پیاوەکانی کە لە ژیاندا ماون، دوان و خۆیان خەریک کرد، مانای وایە ئەو کۆمەڵگایە ژیانی تیایە. بەڵام ئەگەر خۆ خەریک کردن بە پیاوە مردوەکانەوە بوو و لەسەریان گێرەوکێشە نرایەوە و دووبەرەکی دروست کرد، ئەوا ئەو کۆمەڵگایە نەخۆشن و خۆشیان مردار دەبنەوە. پیاوەکان دەمرن، بەڵام بیر و کردەوەیان بە نەمری دەمێنێتەوە، هەر بۆیە ئەبوبەکر سدیق - ڕەزای خوای لەسەر بێ - ڕاستی فەرموو کە وتی: "ئەوانەی محەمەد ئەپەرستن ئەوا محەمەد مرد، ئەوانەی خواش دەپەرستن، ئەوا بزانن خوا ئەژی و نەمرە".
Monday, February 03, 2014
توورەکە

لە جەژناندا "یانصیب" هەبوو، دەستت دەکرد بە توورەکەیا ژمارەیەکت دەردەهێنا، بە منداڵی هەموو جارێ دەمکڕی هەر "بۆش" دەهاتە دەرەوە، عاریشم نە دەنا، جەژنی داهاتوو دیسان دەستم ئەکردەوە بە توورەکەکەیا. بەو یادەوە لە تیروپشکی (سەیارەی کیلۆمەتر سفر)دا بەشداریم کرد، هەر نسیب نەبوو. بەخت و ناوچەوانی من وایە، هەتا من بووم بە ڕۆژنامەنووس، پارچە زەوی نەما دابەش بکرێ.
Friday, January 17, 2014
یادی پێغەمبەر
لەم ڕۆژانەدا ساڵیادی لەدایکبوونی پێغەمبەرمان بەڕێ کرد. ڕاستیەک هەیە لەسەر ئاکار و ڕەوشتی پێغەمبەری ئیسلام، محەممەد (دروود و سڵاوی خوای لێبێت)، پێش بوونی بە پێغەمبەر، ئەویش ناسراوی بوو بە دەست پاکی و ڕاستگۆیی. هەموو ئاماژە و گێڕانەوە مێژوویەکانی ئەو دەمە، باس لەم دوو سیفاتە دەکەن، کە محەممەد (دروود و سڵاوی خوای لێبێت) نەک هەر دەستپاک و ڕاستگۆ بووە، بەڵکو بەوە ناوبانگی دەرکردوە[١].
Thursday, January 09, 2014
گۆڵ
پەیامی حەکیمێک لەسەر گۆڵ منی خستە گێژاوی بیرکردنەوە لە گۆڵ کردن. دیاربوو ئەو گۆڵەی حەکیم؛ ئامانج و ئاواتەکەی خۆمان بوو، بەڵام ئەم زمانە گۆڵی زۆر لێ دێتە دەرەوە و هەر گۆڵێکیش بە قەد بردنەوەیەکە؛"ماوەیەکی زۆرە گۆڵم نەکردوە.." ئەمە قسەی یاریزانێکی تۆپی پێ بوو، بەهۆیەوە ڕاهێنەرەکەی خستیە ڕیزی یەدەگەکان و لە ١٠ یاریدا دوو جار بەشداری پێ ناکا.
Wednesday, December 18, 2013
نەزانین یان کەمتەرخەمی
ئەمڕۆ هەڵەیەکی ڕۆژنامەی (حوڕیەتی تورکی) بڵاوبووەوە، کە (گێرد میولەر Gerd Müller)ی سیاسەتمەداری تازە وەزیر، کراوە بە گێردمیولەری یاریزان و پاڵەوانی زۆرترین گۆڵ لە جیهان و لە ئەڵمانیا. ئەگەرچی ڕۆژنامەنووسەکەی حوڕیەت وێنەی راستەقینەی گێرد میولەری سیاسەتمەداری بڵاوکردوەتەوە، کەچی ناوەڕۆکەکەی باس لە یاریزانێک دەکا کە بووە بە وەزیر و تێکەڵی کردوە لەگەڵ کۆنە یاریزانی ئەڵمانی ناسراو بە زۆرترین گۆڵ و کۆنە یاریزانی بایرن میونشن.
Friday, November 29, 2013
پرۆژەی ژووری کۆنفرانسی ڤیدیۆی وەزارەتی گواستنەوەی ئێراق
لەسەر ماڵپەڕی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق هەواڵی دەستەی چاودێری و دەستپاکی زۆر بڵاوکراوەتەوە، کە چالاکانە بەسەر بەش و بەڕێوەبەرایەتیەکانی وەزارەتا دەگەڕێن و ڕێگرن لە گەندەڵی. سەیر ئەوەیە لە بەشی تەندەر و پرۆژەکان بۆ دروست کردنی ژوورێک کە لە ڕێگەیەوە کۆنفرانسی ڤیدیۆیی بگیرێت پرۆژەیەک ئاشکرا کراوە. لە داخوازی پرۆژەکەدا نووسراوە ئەبێت کۆمپانیای جێبەجێکەر وەکیلی کۆمپانیای سیسکۆ بێت.
Monday, November 11, 2013
ویندۆز.. کێ کردی بە کوردی؟
لەم ڕۆژانەدا هەواڵێکی دڵخۆشکەر بڵاوە، کە کوردێک کاندیدە بۆ وەرگرتنی گەورەترین خەڵاتی ئامێری سەردەم. ئەو بەڕێزە ماندونەناسە دڵسۆزە ناوی حیکمەت نیعمەتە، وەکو خۆی دەڵێت: "توانیم ساڵی ٢٠٠٨ زمانی کوردی بخەمە ئەو ئامێرەگەورەیەوە (مەبەستی ویندۆزە)، ساڵی ٢٠٠٩ زمانی کوردیم خستە سەر ئایپاد و ئایفۆن، ساڵێ ٢٠١٠ خستمە ناو ناڤیگاشیۆنەوە"[1]. جێی شانازییە بۆ هەموو میللەتێک کە کەسانی خۆبەخش و دڵسۆزی هەبێ، خەم لە زمان و کلتورەکەی بخوات، منیش دڵشادم بە هەبوونی کاک حیکمەت و هیوادارم بەردەوام بێت..
Wednesday, November 06, 2013
بیرە تەکنیکیەکانم
لە جەژنا بە ڤایبەرە حەیاتەکە قسەم لەگەڵ برادەرێکا کرد، وتی دایخەرەوە با زۆر لە سەرت نەکەوێت.
بەبۆنەی ڕێپێدانی (دۆت شەبەکە)وە، حەمە وتی بەتەمام دۆمەینی (باڵۆن.شبکة) بکڕم بۆ دکتۆرێک بەدیاری، چونکە بە قەد ناسا شەبەکە و باڵۆنی هەڵداوە.
Tags:
تەکنۆلۆژیا
,
ڕووداو
,
کلتوور
,
هەواڵ
,
ورتەورت
Monday, October 21, 2013
ڕۆشنبیر بەچیەوە خەریک بێ
زۆرکات ئەپرسم بۆ شۆڕشی وڵاتان ڕۆشنبیر دەیکا و لای ئێمەش خەڵکی تر؟ ئەوانەی میدیا ناوی ناون ڕووناکبیر کە بە قودرەتی قادر مایکرۆفۆنی کەناڵەکان لەسەر هەموو باسێک ئەکەوێتە بەر دەمیان، بمانەوێ یان نە بوونەتە کارای بڕیاردەر، سیاسەت و ئەدەب و کلتور و هەموو باسەکانی تر (بێ لە زانست)، لەلای ئەمان بنێشتە و هەموو ڕۆژێک بە فەلسەفەوە ئەیجوون...
ئەم دیمەنانە لە شتێکدا یەکسانن!
ئەم دیمەنانە لە شتێکدا یەکسانن!
Tuesday, October 15, 2013
Thursday, October 10, 2013
بیرە تەکنیکیەکانم
ئۆکتۆبەری ٢٠١٣ لەگەڵ ئەوەی ٢٠ملیۆن بەشداربووی ئێرانی هەن لە تویتەر و فەیسبووکدا، وە لە گەڵ ئەوەی سەرۆکی وڵات و وەزیری دەرەوەش چالاکانە بەشدارن لە تویتەر و فەیسبووک، کەچی ئایەتوڵا لوتفوڵا ئەڵێ حەرامن و ئەوەی بەشدار بێ لە تۆڕانەدا تاوانی کردوە.
بە تەلەفۆن لێیان پرسیم (واسیگە) مانای چیە؟ هەموو فەرهەنگەکانی بەردەستم گەڕام نەمدۆزیەوە، تا بۆم دەرکەوت ئەمە (واسیطە)بووە و کە نووسینەکە لە عەلیەوە کراوە بە یونیکورد، وشەکە لێی قەماوە.
Tuesday, October 01, 2013
فەرهەنگی ئەڵمانی کوردی بەڕێز دکتۆر فەریاد
لەم ڕۆژانەدا، فەرهەنگی (ئەڵمانی - کوردی)ی بەڕێز (د.فەریاد فازیڵ)م بەدەست گەیشت، کە کاکە فەریاد ئەرکی کێشابوو و ئەو فەرهەنگە ناوازە گرانبەهایەم بە دیاری پێ بگات.
سەرەڕای سوپاس و پێزانینم بۆ ئەو ئەرکەیان، دەستخۆشی زۆری لێ دەکەم کە ئەم شاکارەی پێ گەیاندووە. ئەتوانم بڵێم بوونی ئەم فەرهەنگە لە ماڵی هەموو کوردێکدا لە ئەڵمانیا پێویستە.
Tuesday, September 24, 2013
Friday, September 20, 2013
پرۆفیسۆر فەتاح فاڵ
لە لێدوانێکی تایبەتیدا، دکتۆری زانکۆ فەتاح فاڵ ئاکام و داهاتووی پەرلەمانی کوردستانی شی کردەوە..
- بەڕێز دکتۆر فەتاح بۆچوونتان چۆنە بەرامبەر هەڵبژاردن..
+ پلەکانی یەکەم تا سێیەم دیارن، شەڕەکە بۆ چوارەمیە
- مەبەستت لە ئیسلام گەراکانە؟
+ من پێیان دەڵێم سێبەر، چونکە لە سێبەری ئیسلامان..
+ باشە دکتۆر فەتاح پێت وا نیە موفاجەئە ڕوو با وەکو جاری پێشوو؟
- نا، ئەمە لیستەیەکە، ئەگەر نیشانی بدەن،
+ لیستەی چیە؟
Tuesday, September 17, 2013
Wednesday, September 04, 2013
Saturday, August 03, 2013
Thursday, June 27, 2013
پیس
![]() |
| سەگەپیس لە ئەرزا خۆی دەگەوزێنێت |
شتێکی پیسە، ئیدی بۆ ئاکاری یا جلوبەرگی. بە شوێنێک دەڵێن پیسە، واتە خاوێن نیە و پاکژ نەکراوەتەوە، بە دەرگایەک دەڵێن پیسە دەستی لێ مەدە، چونکە خاوێن نیە و دەستت پیسی هەڵدەگرێت.. وە هەروەها بەو شێوە.. پیس دۆخێک نیشان ئەدات و بەراوردێکی شاراوە دروست دەکا لەگەڵ دیوە پاکەکەی ئەو شتەی پێی وتراوە پیس.
Wednesday, May 15, 2013
بارانی گەندەڵی
![]() |
| کەی تەواو دەبین؟ کە تۆ دروستی بکەیت و کەسی تر تێکی بداتەوە(*) |
Tuesday, April 16, 2013
Subscribe to:
Posts
(
Atom
)




















