ئەمەی خوارەوە لە خەیاڵپڵاو و داڵغەی بەتاڵ ناچێت، خۆ ئێمە هەموو لە داهاتووی نزیکدا ڕۆبۆتمان دەبێ، ئێ جارێکیش ڕوو ئەدات کە سەرپێچی یاسای هاتوچۆ بکا یان خۆی بکێشێت بە سینییەک باقلاوەدا (شیرینی).
Tuesday, January 21, 2025
Sunday, November 17, 2024
ئایینی خوا ئیسلامە
لە زۆر کەسم بیستووە کە دەڵێن ئایینی خوا ئیسلامە و ئایینەکانی تریت جولەکە و مەسیح وەرناگیرێت، چونکە خوا لە قورئاندا پێم دەڵێت:
إِنَّ الدِّينَ عِندَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ
Thursday, September 26, 2024
لە داهاتوو بەگومان بە و مەترسە
جاران ڕادیۆمان دەکڕی دوای مانگێک دەمان کردەوە، هەم بۆ پیل گۆڕین و هەمیش بۆ سەیری پشتەکەی و پاککردنەوە، ئەو دەمە، کەم لە ئێمە خەیاڵی بۆ تەقینەوە و سووتانی لە پڕی ئامێرەکان دەچوو.
Tags:
AI
,
ترس
,
تەکنۆلۆجیای زانیاری
,
چاوگ
,
زکورد
,
ژیریی دەستکرد
Monday, September 23, 2024
گومان یان چاوەڕوانی
لەوەیە لکاندنی ژیریی دەستکرد بە داهاتووی زۆر لە تەکنۆلۆجیاکان دروست نەبێ، بەڵام گومانی تیا نییە کە لەبواری سەربازی، چاودێری و یەکلاکردنەوە لەگەڵ نەیارەکان ڕۆڵی بەرچاو دەگێڕێت.
Saturday, July 13, 2024
لە یادی کۆچی دوایی عەلی وەردی دا (١٣ی تەمووزی ١٩٩٥)
لە یادی کۆچی دوایی عەلی وەردیدا، پێم خۆشە چەند بەسەرهات و گێڕانەوەیەکی بنووسمەوە.
عەلی ئەلوەردی یەکەم زانای کۆمەڵایەتیی عێراق بوو (١٩١٣– ١٣ تەمموز ١٩٩٥)، زۆر لەسەر هەڵسوکەوتی مرۆڤی شارستانی و ناشارستانی دوواوە. بەتایبەتی ئەوانەی خەڵکی کۆماری عێراق بوون لە کۆچەری و شاری.
Tuesday, June 18, 2024
کتێبێکی نوێم لەسەر تەکنۆلۆجیا و کاریگەریی لەسەر ژینگە
زاڕاوەی تەکنۆلۆجیای زانیاریی سەوز Green-IT (یاخود Green ICT, Green computing) بەو مانایە دێت کە سەرچاوە و پێکهێنەرەکانی تەکنۆلۆجیای زانیاری و گەیاندن ڕاژەیەک بن بۆ پاراستنی ژینگە یاخود تەکنۆلۆجیا بەشێوەیەک هەڵدەسووڕێت کە هاوبەش بێ لە پاراستنی ژینگەدا.
Tags:
environment
,
green it
,
greenit
,
Kurdistan
,
ئاراس نوری
,
پاراستنی ژینگە
,
تەکنۆلۆجیای زانیاری
,
ژینگە
,
سەوزایی
,
کتێب
Sunday, May 12, 2024
جەوت
زمانی کوردی زمانێکی دەوڵەمەندە، دابەشبوونی نەتەوەی کورد بەسەر چەند وڵاتێک، هێندە زمانەکەی فراوانتر کردووە. لەبەر ئەو خاڵەش بوو کە ئێمە لە زکورد پێمان وابوو، دەتوانین بە زمانی کوردی زانست بنووسینەوە.
Tags:
پەیامی وێنە
,
زکورد
,
زمانی کوردی
,
فەرهەنگ
,
کوردستان
Friday, January 26, 2024
خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی (Homo Deus) - کورتەیەک لەچیرۆکی سبەینێ (نووسەر یۆڤاڵ نوح حەراری)

بیهێنە بەرچاوت جیهانێک کە منداڵان بتوانن چاوەڕێی 150 ساڵەی لەدایک بوونیان بکەن، مایکرۆچیپێک لە مێشکدا هەستی خۆشی دروست بکات و فەیسبووکیش لە هاوسەرەکەت باشترت بناسێت. پاشان بیهێنە بەرچاوت کە خەڵکێکی زۆر بێفەڕ و بێسوود لە ژیاندان لە ژیانێکی گریمانەییدا کات بەسەر دەبەن، دامەزراوە دیموکراسیەکان هەڵوەشاونەتەوە و دەستەیەکی نموونەیی لە سەرانسەری جیهاندا نەخشەی جیهان دەکێشێت[١].
Sunday, December 31, 2023
ساڵی ٢٠٢٣ ساڵی ژیریی دەستکرد
ئەتوانم بڵێم "ژیریی دەستکرد" وەکو زاراوە، پێشڕەوی هەموو ئەوانی ترە لە ساڵی ٢٠٢٣ دا. لە ٢٠٢٣ دا ژیریی دەستکرد کە ساڵانێکی زۆرە لە توێژینەوە و جیهانی تەکنۆلۆجیادا ناسراوە و بەرجەستە دەکرێت، بووە دەستکەلای هەموو کۆمپانیا و پەرەپێداران لە جیهاندا، هاوکات مانا و کاریگەرییەکانی لای خەڵکی ڕوونبووەوە، بەشێوەیەک کە کەس نیە داهاتوو بێ ژیریی دەستکرد ببینێت.
Tags:
AI
,
chatgpt
,
chawg
,
Gemini
,
Google
,
OpenAI
,
تەکنۆلۆجیای زانیاری
,
چات جی پی تی
,
زمانی کوردی
,
ژیریی دەستکرد
,
ساڵی تازە
Sunday, September 03, 2023
ئیمۆجییەک بۆ ئاڵای کوردستان
ئاڵای کوردستان لە ئێستادا ئیمۆجی فەرمی یونیکۆدی نییە. بەڵام وەکو چارەسەر بۆ بەکاربردنی، ئامادەسازییەک هەیە کە ڕێگەت پێدەدات ئیمۆجی ئاڵای کوردستان دروست بکەیت
Friday, June 23, 2023
ئەوەی خۆم باشترە
کاک ئەحمەدی شێخ، خوا لێی خۆش بێ، دراوسێیەکی دەبێ، کە لەسەر ئایینی جولەکە دەبێ. کابرا تا بڵێی پیاوچاک و جوامێر دەبێ کە وا لە کاک ئەحمەدی شێخ دەکا، چەند جارێک بانگهێشتی موسوڵمان بوونی لێ بکا.
Thursday, May 11, 2023
لە پەندەکانی پیرەمێرد - لەسەر قین
Tags:
پەند
,
پەندەکانی پیرەمێرد
,
پیرەمێرد
,
زمانی کوردی
,
شاعیر
,
قین
,
کورد
,
لێدوان و بۆچوون
,
هۆنراوە
Friday, May 05, 2023
چاودێری و سیخوڕی
هەندێکجار خۆزگە دەخوازین کە وردەکاری ڕووداوەکان بزانین، لەگەڵ ئەوەی کە پێشتر خۆمان دژی چاودێری و وردبوونەوەش بووین لە کار و پیشەی خەڵکی.
Tags:
ئایتی
,
پاراستنی داتاکان
,
تاوان
,
تەکنۆلۆجیا
,
تەکنیک
,
داتاکان
,
سیخوڕ
Tuesday, April 25, 2023
ڕەگەزی مێینە لە ئەندازیاری و تەکنۆلۆجیادا - بەشی یەکەم
گەر ئاوڕێک لە ڕابردووی تەکنۆلۆجیا بدەینەوە، دەیان کەڵەژنی لێهاتوو و ناودارمان دێتە پێش چاو. ئەمڕۆشی لەگەڵ بێ، بەکردار لە بواری تەکنیکیدا وردبینی ژنان سەلمێنراوە.
Sunday, March 19, 2023
Sunday, March 05, 2023
شتێک لەسەر ChatGPT بزانە
چات جی پی تی کورتکراوەی Chat Generative Pre-trained Transformer
شێوازێکە بۆ دروستکردنی زمانێکی لەیەک گەیشتن لە ژیریی دەستکرددا (AI language model). کە لە ڕێگەی ئاخاوتن و پێدانی دەقەوە دەتوانێت وەڵامی گونجاو بۆ پرس و داخوازییەکانی کەسی گفتوگۆکەر بداتەوە.
Thursday, February 23, 2023
کردار واتە بەئەنجام گەیاندن
بۆ لێدوان لەسەر بابەتێکی دیاریکراو، زۆرجار لەگەڵ هاوڕێیانم، قسەکانمان دووپات دەبێتەوە و هەمان باس و بابەت لە بۆنە و باسێکی تردا هەمان تاووتوێی لەسەر دەکرێت. دەشێت بڵێین کات و هۆکارەکان گۆڕان بەڵام شیکارەکە هەمان شتە.
Tags:
بڕیار
,
بەسەرهات
,
ترس
,
دەروونزانی
,
ژیانی ڕۆژانە
,
کوردی
,
کۆمەڵایەتی
Monday, January 02, 2023
یاری سەردەم و کەوتنی دوو بلیمەتی شەترەنج
ساڵانێکی زۆر هاوڕێ و یاوەرانم پێیان دەوتم شەترەنج ناوبنێین یاری سەردەم، چونکە هەموو تایبەتمەندییەکی تیا هەبوو، ئەمە قسەی بۆریس سپاسکی بوو، کاتێک بیری لە ڕابردوو دەکردەوە.
Tags:
ئەمەریکا
,
جامی جیهانی
,
ڕووسیا
,
شەترەنج
,
شەڕی سارد
,
کیسینجەر
,
یاری سەردەم
Subscribe to:
Posts
(
Atom
)















